بریتانیا هۆشداری دەدات لە دوبارە سەپاندنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا
  2022-07-12       428       


وەزیری تەندروستی بریتانیا رایگەیاند، ئەگەر زیادبونی حاڵەتەکانی توشبون بە کۆرۆنا کاریگەری هەبێت لەسەر سیستمی تەندروستی وڵات، چاوەڕێ دەکرێت جارێکی دیکە رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا جێبەجێبکرێنەوە.

 ئاوێنه‌: سید کەمال، وەزیری تەندروستی بریتانیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی ئامارەکان لەماوەی هەفتەی رابردودا نزیکەی 2.7 مليۆن کەس توشی کۆرۆنا بون، ئەوەش مانای وایە بەراورد بە هەفتەی پێشوتر رێژەکە 18٪ زیادیکردوە، کە ئەوکات 2.3 مليۆن توشبو تۆمارکرابون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بریتانیا لەئێستادا سەرنج دەخاتەسەر زیادبونی حاڵەتەکانی توشبون بە کۆرۆنا، ئەگەریش وڵات بگات بە دۆخێک کە کاریگەری هەبێت لەسەر سیستمی تەندروستی، جارێکی دیکە رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا جێبەجێدەکرێنەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×