بڕیاربوو سه‌رله‌ئێواره‌ى ئه‌مرۆ خۆپیشاندانێك دژى هێرش و په‌له‌ماره‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام هێزه‌ئه‌منیه‌كان ڕێگرى ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: بەگوێرەی زانیارییه‌كان، لە پارکی شانەدەر لە هەولێر هێزێکی زۆری ئەمنیی بۆ ڕێگری‌کردن لە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم بڵاوەیان پێکراوە.
هێزێكى ئه‌منى به‌ر له‌گه‌یشتنى خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێكراوه‌و ڕێگه به‌هیچ كه‌س ناده‌ن به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه بكات و هه‌رده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن بیه‌وێت ڕوماڵ بكات ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل وپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیدا ده‌گیرێت.
له‌دواى هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر گوندى په‌ره‌خ له‌ناوچه‌ى زاخۆ‌و شه‌هیدوبرینداركردنى چه‌ند هاووڵاتیه‌كى مه‌ده‌نى ئه‌مرۆ جارێكى تر توركیا هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر گونده‌كه ده‌ستپێكرده‌وه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراقى گرتۆته‌وه.