خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر دەگەنە دەروازەكانی ناوچەی سەوز
  2022-07-30       461       

شەوی رابردو وەك ئامادەكارییەكان بۆ خۆپیشاندان دژبە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی، لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریر كۆبونەو ئەمڕۆ(شەممە) دەستیان كرد بە جوڵە بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان خۆپیشاندەران دوای ئەوەی بەربەستە كۆنكرێتییەكانی سەر پردی "جمهوری"یان بڕیوە توانیویانە بگەنە دەروازەی ناوچەی سەوز لە لای وەزارەتی پلاندانانەوە.

خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر جەختی لەوە دەكەنەوە كە دەبێت محەمەد شیاع سودانی، لە كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكشێنرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×