وەزیرەكەی سەدر دەڵێت: هەر هێرشێك بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز دەخەینە ئەستۆی لایەنە سیاسییەكان
  2022-07-30       427       

ساڵح محەمەد عێراقی، كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدرو ناسراو بە وەزیرەكەی سەدر رایگەیاند، هەر هێرشێك بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز دەخەینە ئەستۆی لایەنە سیاسییەكان.

ئاتوێنە: ساڵح محەمەد عێراقی لە تویتێكدا لەبارەی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆوە دەشڵێت: هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ چاكسازیدان و چاكسازیش لەگەڵ ئەواندایە.

وەزیرەكەی سەدر ئاماژە بەوەشدەدات "پارەی عێراقتان دزی، واز لە دەستدرێژی بۆ سەر خوێنی پاك بهێنن."

جەختیش دەكاتەوە كە "گەل هێڵی سورە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×