مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كۆبونه‌وه‌و داوا له‌لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن "زمانی دیالۆگ" له‌به‌رچاو بگرن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه مسته‌فا كازمی‌و فایه‌ق زێدان له‌باره‌ی روداوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزو خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كۆبونه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردولا له‌سه‌ر پاراستن و سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت رێككه‌وتن، به‌تایبه‌ت باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
هاوكات داوایان لەلایەنە سیاسییەکانی عێراقیش كرد زمانی دیالۆگ‌و گرنگیی رێزگرتن لەبڕگە دەستووییەکان لەبەرچاو بگرن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق سوپاسی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی كردووه، كه پارێزگاری له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی رەوتی سەدر بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو به‌ربه‌سته‌كانی ناوچەی سەوزیان بڕی‌و چونه ناو بینای په‌رله‌مانی عێراقه‌وه. هه‌رچه‌نده خۆپیشانده‌ران به‌نیازبون بچنه ناو بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقیشه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌ڕێنمایی به‌رپرسانی ڕه‌وتی سه‌در، خۆپیشانده‌ران گه‌ڕانه‌وه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان.