خەزعەلی داوا لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات نەچنە ناو ناوچەی سەوز
  2022-08-01       389       

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق داوا لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات نەچنە ناو ناوچەی سەوز.

ئاوێنە: قەیس خەزعەلی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە لە سەعات 4ی ئێوارەی ئەمڕۆوە لە نزیك پردی هەڵواسراو لە بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان كردوە، رایگەیاندوە، هاتنە دەرەوەتان دژی هیچ كەس و گروپێك نییە بەڵكو لەپێناو "عێراق و حكومەت و پەرلەمان و گەلەكەیدا."

هەروەها داواشی لێكردون رێگەنەدەن هیچ كەسێك دەستدرێژی بكاتە سەر هێزە ئەمنییەكان و "یەك بستیش نەچنە نێو ناوچەی سەوزی بەغدا."

چوارچێوەى هەماهەنگى جەختدەکاتەوە، ئامانج لە خۆپیشاندانی لایەنگرانیان بۆ "پشتیوانى شەرعیەت و پاراستنى دام و دەزگاکانى دەوڵەتە."  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×