لیژنه‌ى مه‌ركه‌زى "شۆڕش"ى عاشورا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌رده‌وامه‌و كشانه‌وه‌ش له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان بۆ پارێزگارى له‌موڵك‌و ماڵى گه‌ل بوه".
ئاوێنە: لیژنه‌ى مه‌ركه‌زى "شۆڕش"ى عاشورا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "پرسیارى زۆرمان ئاراسته ده‌كرێت بۆ كشانه‌وه له‌باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان، وه‌ڵامیشمان ئه‌وه‌یه، ئێمه باڵه‌خانه‌كه‌مان ته‌نها له‌به‌رئه‌وه جێهێشتوه بۆئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌موڵ‌و ماڵى گه‌ل بكه‌ین".
لیژنه‌كه ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ناڕه‌زایی له‌ناو به‌غداو پارێزگاكانى تر به‌رده‌وامده‌بێت.
لیژنه‌ى مه‌ركه‌زى "شۆڕش"ى عاشورا دواى خۆپیشاندانه‌كانى لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در دروستكراو لیژنه‌كه بڕیاره‌كانى له‌ڕه‌وتى سه‌دره‌وه وه‌رده‌گرێت.