چوارشه‌ممه‌, 04 ی ‌حوزه‌یران , 2025
عەبادی: پێشوازی لە پەیامەكەی سەدر دەكەم
  2022-08-03       639       

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسرو سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێشوازی لە ناوەڕۆكی وتارەكەی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر دەكەم.

ئاوێنە: حەیدەر عەبادی، لەدوای وتارەكەی سەدر، لە تویتێكدا رایگەیاند، پێشوازی لە ناوەڕۆكی وتارەكەی موقتەدا سەدر دەكەم كە لە زۆر لایەنەوە لەگەڵ دەستپێشخەرییەكەی ئێمە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە، یەكدەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە ستایشی هەنگاوەكانی دەكەم بۆ رێگەگرتن لە رشتنی خوێن و بەدیهێنانی چاكسازی.

حەیدەر عەبادی وتیشی، داوا لە هەموو لایەك دەكەم دەستبخەنە دەستی یەك بۆ "خزمەتكردنی گەل و چاكسازی و پشتیوانی لە دەوڵەتی دەستور لە رێگەی پڕۆسەیەكی دیموكراسی تەندروست و ئاشتیانەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×