نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2022-08-04       515       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 94 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لەسەدا 3ی بەهای خۆی لەدەستداوەو لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلارو 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. 

هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەكساسیش نزیكەی لەسەدا 3ی بەهای خۆی لەدەستداوەو یەك بەرمیلی بە 88 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×