ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند، هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە تەوافوقی گشتگیری نیشتمانی هەیە.
ئاوێنه: مه‌دیحه الموسوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ئه‌مڕۆ هه‌ینی به "بغداد الیوم" راگه‌یاند، "جیاوازی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر كه‌سی نییەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش پێویستی بە تەوافوقێکی گشتگیری نیشتمانی هەیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دوباره به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن پێویستی بەڕەزامەندی هەمو هێزە سیاسییەکانە.
په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی له‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز، ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح وتی، "جێبەجێکردنی یاسای نەوت و گاز لە هەرێم له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی كراوه و سەرچاوەكانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2003ەوە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ نەکراون، پێویستە دەروازە سنورییەکانی هەرێم له‌ژێر ده‌ستی حکومەتی فیدراڵ‌دا بن".
سێ (ئاب/8)ی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ئەو خوازیاری خوێنڕشتن نیە، بەڵام وتوێژیشیان ئەزمونکردوە و هیچ سودێکی نەبوە، بۆیە داوا دەکات ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
سەدر وتیشی، "هیچ سودێک لە وتوێژ و دانوستاندا نیە دوای ئەوەی گەلی قسەی خۆی کرد، بەجۆرێک لە سیستمێکی دیموکراسی ئاشتیخوازانەدا هیچ شوێنێک بۆ دەموچاوە کۆنەکان نیە، رەوتی سەدریش پشتیوانی لە رەوتی دیموکراسی دەکات بەتایبەت کە شۆڕش لە عێراق لەگەڵ دروستبونی رەوتی سەدر سەری هەڵداوە".