ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی "ئازاد کردنی بەمەرج" بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كاری پێویستی بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامداوه‌و بەردەوامی دەبێت له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێم‌و سزادراوان به‌تایبه‌تی، به‌ڵام كۆتا بریار له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نیه‌و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتین."
ئاوێنه: ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤه‌وه سەبارەت بە بابەتی (ئازاد کردنی بەمەرج)
ماوه‌یه‌كه تێبینی دەکەین كه بابه‌تی (ئازاد كردنی به‌مه‌رج) خستویانە ئه‌ستۆی دەستەی مافی مرۆڤ، ئه‌م بابه‌ته بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن, بۆیه به پێویستی ده‌زانین وه‌كو لایه‌نی چاودێر‌و داكۆكیكه‌ری مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌ینه به‌رده‌م ڕای گشتی:
1- ئێمە دووپاتی دەکەینەوە ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به بێ جیاكاری و بە بێ لایه‌نانه كار له‌سه‌ر پاراستنی مافی راگیراوان و سزادراوان ده‌كات له دیوانی ده‌سته و هه‌موو نوسینگه‌كانی له شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م بابه‌ته‌شمان به كردار سه‌لماندوه.
2- ده‌سته له‌سه‌ر ئاستی باڵا و ته‌نانه‌ت خودی سه‌رۆكی ده‌سته‌ش چه‌ندین جار سه‌ردانی چاكسازیه‌كانمان كردوه‌و له نزیكه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سزادراوان ئه‌نجام داوه و سكاڵای ئه‌و سزادراوانه‌مان وه‌رگرتوه كه داوای ئازاد كردنی به‌مه‌رج ده‌كه‌ن, ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌کان شاندی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون.
3- نوێنه‌ری ده‌سته له به‌رواری 5-7-2022 به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كۆبووه و به نوسراوێکی فەرمی هه‌ڵوێستی ده‌سته له‌سه‌ر بابه‌تی ئازاد كردنی به‌مه‌رج گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی.
4- له رۆژی 26-7-2022 شاندێكی باڵای ده‌سته به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز سه‌رۆكی ده‌سته و راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كان سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئه‌نجام دا و بابه‌تی ئازادكردنی به‌مه‌رج ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئاماژه پێكراو بوو.
5- پاش چه‌ندین دیدار و كۆبونه‌وه و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌ردوولا رێككه‌وتین كه‌سه‌ردانی به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بكه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژی 1-8-2022 به‌رێزان سه‌رۆكی ده‌سته وسه‌رۆكی داواكاری گشتی سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجام دا‌و پاش ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كاركردن به ئازاد كردنی به‌مه‌رج به هیچ شێوه‌یه‌ك راناگیرێت وبه‌مه‌رجێك مه‌رجه یاساییه‌كان بیگرێته‌وه, داوا له سزادراوانیش بكرێت ئه‌وه‌ی ئه‌م بریاره ده‌یگرێته‌وه داوا پێشكه‌شی لایه‌نی یاسایی پێویست بكات و پاشان هه‌ردوولایه‌نی په‌یوه‌ندار سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به گوێره‌ی كه‌یسه‌كان بریاری پێویست ده‌ده‌ن.
6- بۆ زیاتر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له رۆژی 11-8-2022 ده‌سته‌كه‌مان دوو نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كرد، تاوه‌كو به فه‌رمی وه‌ڵامی هه‌ردووڵا وه‌ربگرین و بتوانین وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بە سزادراوان و كه‌س وكاریان بده‌ینه‌وه چونكه له كۆتایدا ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌نی دادوه‌ری بریاری لێوه بده‌ن نه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.
7- لە رۆژی 11-8-2022 له‌به‌ر گرنگی ئه‌م بابه‌ته و به هه‌ند وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی لەدیوانی دەستە ئەنجام دا لە کوبونەوەدا ئه‌نجومه‌نی كارگێری بڕیاریاریان دا ڕاپورتێکی تایبەت بە کەیسی ئازاد کردنی بەمەرج لەبۆ بەڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بنێرن بۆ ئەوەی لەنزیکەوەت ئاگاداریبن.
8- به‌و پێیه‌ش كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نێكی تری سه‌ره‌كی په‌یوه‌نداری ئه‌م بابه‌ته‌یه هه‌ربۆیه ئێمه ئاگادارین كه له لای خۆیانه‌وه ته‌واوی دۆسیه‌كانی ئه‌و سزاداراوانه‌ی ئاماده‌كردووه كه ئازاد كردنی به‌مه‌رج ئه‌یانگرێته‌وه و تاوه‌كو بینێرن و بۆ داواكاری گشتی و بۆ ده‌ربرینی رای خۆیان و له‌وێشه‌وه بینێرن بۆ دادگای كه‌تن.
له كۆتایدا جارێكی تر ڕای گشتی و هه‌موو میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سزادراوان و خانه‌واده‌كانیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كاری پێویستی بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامداوه‌و بەردەوامی دەبیت له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێم وسزادراوان به تایبه‌تی, به‌ڵام كۆتا بریار له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نیه وچاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتین له‌م باره‌یه‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
11-8-2022