2019-07-07   2815     
ئا: ئاوێنە
له‌نه‌خۆشیه وه‌رزیه ناره‌حه‌ته‌كان، كه ئه‌م كه‌سه هه‌ست به‌سه‌ر ئێشه‌و گیرانی لوت‌و كوكه چه‌ندین نیشانه‌ی ترده‌كات وكارده‌كاته سه‌ر كاری ئاسای رۆژانه‌ی. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی جیوبی لوتیان هه‌یه په‌یره‌وی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بار‌و دۆخیان خراپتر نه‌بێت.
1- نابێت راسته‌و خۆی له‌كه‌شێكی گه‌رمه‌وه بچیته سارد یاخود به پێچه‌وانه‌وه.
2- دوركه‌وتنه‌وه له‌بۆنی هه‌ندێ مادده‌ی كیمیاوی وه‌ك پاك كه‌ره‌وه‌كانی ناو ماڵ، هه‌روه‌ها دوركه‌وتنه‌وه‌له بۆنی ناخۆش‌و ته‌پوتۆز دوكه‌ڵی جگه‌ره‌و جگه‌ره‌كێشان.
3- دوركه‌وتنه‌وه له‌په‌ستانه ده‌رونێكان، چونكه ئه‌و په‌ستانانه نیشانه‌كانی نه‌خۆشێكه زیاد ئه‌كات چونكه په‌ستان ئه‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌گری له‌ش به‌گشتی.
4- خواردنی برێكی زۆر له‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین c تێدایه چونكه ئه‌م ڤیتامێنه ئه‌بێته هۆی هیۆركردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی رێره‌وی لوت‌و به‌هێز كردنی به‌گری له‌ش.
5- زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو. چونكه ئاو یارمه‌تی مانه‌وه‌ی روبۆشی ناوه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی به ته‌ری به‌وه‌ش هه‌ناسه به‌باشی ده‌دات.
6- پێویسته له‌كاتی خه‌وتن سه‌رت تۆزێك به‌رز بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێره‌وه‌ی هه‌وا له‌لوتدا زیاتر كراوه‌یه‌و به باشی ده‌توانێت هه‌ناسه بده‌یت.
7-به‌كارهێنانی بۆخاری ئاوی گه‌رم بۆ ده‌مولۆت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
8-رۆژانه سێ جار بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك په‌رۆیه‌كی گەرم له سه‌ر ده‌م‌و چاوت دابنێ.
9-ده‌رمانی دژه هه‌وكردن زۆر به‌كارمه‌هێنه، چونكه زۆر به‌كارهێنانی به‌رگری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه.