شەرقول ئەوسەت : پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار ڕێككەوتوون
  2022-09-23       1398       

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردۆتەوە، پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نهێنیان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كردووە.

ئاوێنه‌: رۆژنامەی شەرقولئەوسەت نووسیویەتی، هەردوو پارتی دەسەڵاتدار لەهەرێم كوردستان بەنهێنی گفتوگۆیان كردووەو لە سەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕێككەوتوون.

ئەوەشی نووسیوە كە كوردەكان دانوستانەكانیان گۆڕیوەو لەگەڵ سوننەكاندا خەریكن بەرەیەكی یەكدەنگ پێكدێنن بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان.

لەو راپۆرتەدا هاتووە كە پارتی و یەكێتی بە دوو كاندید بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكەن.

لەلایەكی ترەوە سەرچاوە ناوخۆییەكان رایانگەیاندووە، تاكو ئێستا پارتی و یەكێتی لەسەر كانیدی هاوبەشی نێوانیان ڕێك نەكەوتوون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×