وێنە..لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن پێنج كەس گیانیان لەدەستدا
  2022-10-01       627       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان زەڕایەن نزیک گوندی "حەسەن گەورە" بەداخەوە (٥) هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا."

ئاماژەی بەوەشداوە كە روداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری  تیوتا کڕاون )و بارهەڵگرێکدا رویداوە.

هاتوچۆی دەربەندیخان وتوشیەتی، ئەو پێنج هاوڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە شۆفێرو سەرنشینی تۆیۆتاكە بون كە خەڵكی قەزای سەیدسادقن و سەرجەمیان پێشمەرگەن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی دەربەندیخان هۆكاری روداوەكە "دەرچونی هەڵە" بوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×