مستەفا چاوەڕەش: پێویستە پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆككۆمارو هەمو شتێک رێکبکەون
  2022-10-01       711       

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێویستە پارتی و یەکێتی وەک دو هێزی سەرەکیی هەرێمی کورستان لەسەر هەمو شتێک رێکبکەون بە پۆستی سەرۆككۆماریشەوەو بە یەک تیم بچنە بەغدا.

ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی"یەکڕیزی میللەتی کورد لەسەروی پۆستی سەرۆککۆمار و هەمو شتێکەوەیە، ئێمە هەردو هێزی سیاسی گەورە لە هەرێمی کوردستان کە ‌هێزی چەکدارمان هەیە، پێویستە لەسەر هەمو شتەکان رێکبکەوین، حەیفە بە دو تیم بچینە بەغدا".

ئاماژەی بەوەشدا"هەمو خەڵکی کوردستان دڵیان بە لیکنزیک بونەوەی پارتی و یەکێتی خۆشە، بەتایبەتی ئێستا کە دۆخەکە هەستیارەو لە هەمو لایەکەوە هێرش دەکرێتە سەر ناوچەکانی کوردستان، بۆیە گرنگە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و هەمو شتەکان رێکبکەوین، ئەمەش یەکڕیزی خەڵکی کوردستان دەپارێزێت".

مستەفا چاوڕەش، وتیشی"ئێستا دۆخی عێراق ئاڵۆزە، ئەگەر ئێمە یەکگرتو نەبین لایەنەکانی دیکەی عێراق سود لە پەرتەوازەیی ئێمە وەردەگرن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×