نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2022-10-22       414       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلارو 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 85 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت پێشبینی بازاڕەکانە بۆ بەرزبونەوەی خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×