دەمیرتاش وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە و دەڵێت، ئەگەر تۆ جارێکی دیکە سەردانی ئامەدت کرد، پرسیار لە خەڵک بکە و بڵێ کێ دزە؟ با وەڵامت بدەنەوە.
ئاوێنه: دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وەک سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکەپە) سەردانی شاری ئامەدی کرد و لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی خۆی هێرشی کردە سەر سەڵاحەدین دەمیرتاش و وتی، ئەو کەسەی کە ئێستا لە گرتوخانەی ئیدرنەیە، هیچ پەیوەندی بە کوردەوە نیە و ئەو کورد نیە.
وەک وەڵامێک بۆ ئەردۆغان، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە رێگەی تویتەرەوە وەڵامیدایەوە وتی، ئەگەر تۆ جارێکی دیکە سەردانی ئامەدت کرد، پرسیاری "کێ دزە" ئاراستەی خەڵکی ئەو شارە بکە، با وەڵامت بدەنەوە.
دەمیرتاش لە تویتەکەیدا وتوشیەتی، خوشک و براکانم لە ئامەد ئاگادار دەکەم، ئەگەر چونە هەر کۆبونەوەیەکی جەماوەری ئەردۆغان، کەلوپەلە بەنرخەکانتان لەگەڵ خۆتان مەبەن، لەبەر ئەوەی ئەگەر هەیە لێتان بدزرێت.