سەرۆك وەزیرانی عێراق: گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوتمان لە بەسرە هەڵوەشاندەوە
  2022-11-02       468       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان توانیان گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە هەڵبوەشێننەوە.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، لە توێتیكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیارماندا بە چاودێریكردنی تۆڕەكانی بەقاچاخبردنی نەوت و جێبەجێكردنی فەرمانەكانی دەستگیركردنیان، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەهاوكاری دەزگاكانیتر، توانیان گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە هەڵبوەشێننەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە "هیچ درێغییەك ناكەین و شەو و رۆژ كاردەكەین لەپێناو روبەڕوبونەوەی شێوازە جیاجیاكانی گەندەڵی."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×