کارتى مۆبایل ’’دەگەڕێنرێتەوە نرخى پێشوو’’
  2022-11-06       568       

وەزیری پەیوەندییەکانى عێراق کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایلى پەسەندکرد و رایگەیاند، ئەو پرسە دەخرێتە ناو پڕۆژەى بودجەوە. 

ئاوێنە: د.هیام ئەلیاسیری ئەمڕۆ یەکشەممە وتى "لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمەی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی نرخی کارتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر هەبووە".  

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دۆسیەیە لە نزیکترین دانیشتنی کابینەی حکومەتدا پێشکەش دەکرێت و دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدات، جەختیشی لە گرنگی پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەو پرسە کردەوە.  

یاسرى وتیشى، شانازی دەکات کە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل پەسەند دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ خواستى حکومەت بۆ پشتگیریکردنی چینى هەژار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×