سودانی: كاتی كوژرانی هاوڵاتییە ئەمریكییەكە لە بەغدا جێگەی پرسیارە
  2022-11-08       590       

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، کاتى کوژرانى هاوڵاتییە ئەمریکییەکە لەبەغدا جێگەى پرسیارە، بەتایبەت کە کەسێکى ناسراو بوە و ساڵانێکى زۆرە لە کەڕادە نیشتەجێیە.

ئاوێنە:محەمەد شیاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە.

وتیشى، ئەو هاوڵاتییە ئەمەریکییەی کوژراوە، كه‌سایه‌تییه‌كی دیار بوه‌، له‌ رێكخراوێكی فریاگوزاری و خێرخوازی كاری ده‌كرد.

جەختیشی كردەوە"هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت خۆی به‌م حكومه‌ته‌ تاقیبكاته‌وه‌، شكستدەهێنێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×