فالح فه‌یاز سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه سه‌رۆكایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌تای ده‌كرد، وازی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی حزبه‌كه‌ی هێنا و له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش خۆی هه‌ڵپه‌سارد.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فالح فه‌یاز بڕیاری داوه سه‌رجه‌م چالاكی و ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌و بزووتنه‌وه‌یدا هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە نۆی تشرینی دووه‌م، داواكارییه‌كه‌ی فالح فه‌یاز به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه په‌سند كرا.
جێی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بزووتنه‌وه‌كه خالید كه‌بیانی به سه‌رۆكی نوێی بزووتنه‌وه‌كه دیاری كرد تا ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی بزووتنه‌وه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه.
فه‌یاز یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه و پێشتر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرد. هێشتا دیار نییه فه‌یاز له‌به‌ر چ هۆكارێك ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.