سودانی: خواستێكی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان
  2022-11-15       496       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، خواستێكی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و عێراق و گەشتبینی خۆیشی لەوبارەیەوە نیشاندا.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەفدێكییان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا.

وتیشی، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كار له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردەوە كە ئەو رێككەوتنە سیاسییەی بوە مایەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، جەختی لە چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردۆتەوەو وتی، خواستێكی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

هەروەها سودانی لەبارەی گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ هەرێم گەشبینی خۆی نیشاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×