توركیا بۆردومانى دوو جێگه‌ى هه‌ستیارى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات
  2022-11-22       833       

توركیا بۆردومانى دوو جێگه‌ى هه‌ستیارى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات یه‌كه‌میان بیره‌ نه‌وتیه‌كان‌و دوه‌میش ناوه‌ندێكى هاوبه‌شى دژه‌تیرۆرو هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌.

ئاوێنه‌: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، توركیا له‌ڕێگه‌ى هێرشێكى ئاسمانیه‌وه‌ باره‌گایه‌كى هاوبه‌شى یه‌كینه‌كانى ئه‌نتى تیرۆر (دژه‌ تیرۆرى ڕۆژئاواى كوردستان) كه‌ باره‌گایه‌كى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشیشه‌ بۆردومانكرد.

 له‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌دا له‌باكورى حه‌سه‌كه‌ دوو ئه‌ندامى دژه‌ تیرۆر گیانیان به‌ختكردوه‌و سیانى دیكه‌ش برینداربون.

 هه‌ر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو شوێنی دەرهێنانی نەوتیان لەناوچەی تربه‌سپى له‌ڕۆژئاواى كوردستان بۆردومانکردو له‌ئێستاشدا ئاگرێكى گه‌وره‌ لەهەردوو شوێنەکە كه‌وتۆتوه‌.

ماوه‌ى سێ ڕۆژه‌ توركیا هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×