شارەوانییەكی هەولێر هۆشداری لەبارەی دروستبونی لافاو دەدات
  2022-11-24       353       

 سەرۆکایەتی شارەوانی کەسنەزان لە هەولێر، هۆشداری لەبارەی دروستبونی لافاو دەدات و داوا لە هاوڵاتیانی سنورەكە دەكات "لە کەندە سروشتییەکان و رێڕەوەکانی ئاوی باران دوربکەونەوە."

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی كەسنەزان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ڕۆژانی هەینی و شەممە، پێشبینی بارانی بەردەوام و بەخوڕ دەکرێت بۆیە ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورمان دەکەینەوە بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە کەندە سروشتییەکان و رێڕەوەکانی ئاوی باران کە لەم کاتانە دوربکەونەوە لەم شوێنانە."

ئەوەشی خستۆتەڕو: تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان و لە ئەگەری هەر حالەتێک و پێویست ئاگادامان بکەنەوە بە پەیوەندیكردن بەم ژمارە تەلەفۆنانە:

07514605215

07504338254

07504335703

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×