به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پاسێك كه شه‌ش سه‌رنشینی تێدا بوه و له نزیك گوندی قه‌سرۆك دوچاری لافاو هاتوه، كه شۆفێره‌كه‌ی بەرەو ماڵی خەزوری چوه و توشی ئه‌و روداوه بوه و تا ئێستا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاسێك كه شه‌ش سه‌رنشینی تێدا بوه و له ته‌كییه‌وه به‌ره‌و گوندی قامیشه هاتون، له نزیك گوندی قه‌سرۆك دوچاری لافاو هاتون و پاسەکە كه‌وتوه‌ته نێو زێی بچوکه‌وه، بەڵام تیمەکانیان توانیویانە رزگاریان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئارام کەریم كه شۆفێری پاسه‌كه بوه بەرەو ماڵی خەزوری چوە و توشی ئه‌و روداوه بوه، خۆی و هاوسەرەکەی و چوار منداڵ بون و لە قودرەته نزیک گوندی قەسرۆک لە رێگادا توشی لافاو هاتون توانرا هەمویان رزگاربکرێن، به‌ڵام تا ئێستا پاسه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تیمەکانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامن لە گەران.
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئاستی ئاو به‌رزبوه‌وه و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروستبوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناشی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، "پێشبینى دەکرێ ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند بەشێوە پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت".
كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "هەندێك جار ئاستى باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە لە هەولێر و دەور و بەری تا سنورى ئاکرێ و بەشێک لە ناوچەکانى ئێدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان و بەڵام ناوچەکانى تر بارانى ئاسایی لێدەبارێت".