محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 182 ملیار دیناری له‌پاره دزراوه‌كانی ده‌سته‌ی باجی عێراق راگه‌یاند.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د سودانی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 182 ملیار دیناری له‌پاره دزراوه‌كانی ده‌سته‌ی باجی عێراق راگه‌یاند كه به "دزی سه‌ده" ناسراوه..
وتیشی، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا 182 ملیار دیناری ده‌سته‌ی باج گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كه پێشتر به‌چوار قۆناغ بڕیی زیاتر له 3.7 ترلیۆن دینار له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیاوه وه‌رگیراوه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌چوار قۆناغ راكێشراوه كه كۆی گشتی ده‌گاته 3.7 ترلیۆن دینار له‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی ده‌سته‌ی گشتی باج.
سودانی تۆمه‌تباری یه‌كه‌می ئاشكراكرد به‌ناوی (نور زوهه‌یر جاسم) كه خاوه‌نی هه‌ردو كۆمپانیای (القانت و المبدعون)ـه‌و له‌ڕێگه‌ی 114 چه‌كی بانكییه‌وه، بڕی زیاتر له 1.6 ترلیۆن دیناری وه‌رگرتووه.
له‌وباره‌یه‌وه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراو، دانی به وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه داناوه و له داگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه به كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگیراوه له‌شوێنی نایابی به‌غدای پایته‌خت له عه‌قاراتدا خه‌رجكراوه، مۆڵه‌تدراوه ئه‌و موڵكانه بفرۆشرێت بۆئه‌وه‌ی پاره‌كه بگه‌رێندرێته‌وه گه‌نجیه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت.
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تباری دووه‌م، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، خاوه‌نی كۆمپانیای (بادیه المسار) كه خاوه‌نكه‌ی ناوی (عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم)ـه، له‌رێگه‌ی 37 چه‌كی بانكییه‌وه بڕی 624 ملیار دیناری له‌رێگه‌ی كه‌سێك به‌ناوی (عه‌بدولمه‌هدی توفیق مه‌هدی)ـیه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هۆی راكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
تۆمه‌تباری سێیه‌میش، به‌ناوی (قاسم محه‌ممه‌د) كه خاوه‌نی كۆمپانیای (حوت الاحدب)ـه له‌ڕێگه‌ی 66 چه‌كی بانكییه‌وه، بڕی 988 ملیار دیناری له‌ڕێگه‌ی له‌رێگه‌ی كه‌سێك به‌ناوی (عه‌بدولمه‌هدی توفیق مه‌هدی)ـیه‌وه وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری چواره‌م به‌ناوی حوسێن كاوه عه‌بدولقادر) كه خاوه‌نی كۆمپانیای (ریاح بغداد)ـه له‌ڕێگه‌ی 45 چه‌كی بانكییه‌وه بڕی 607 ملیار دیناری وه‌رگرتووه، سوودانی روونیكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه.
له‌باره‌ی نمایشكردنی پاره دزراوه‌كانیش له‌كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه، سودانی باسی له‌نه‌بونی متمانه‌كرد له‌لایه‌ن هاوڵاتیان‌و وتی، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دروستكراوه هاوڵاتیان متمانه‌یان لاوازبووه به‌راگه‌یاندنی ته‌نها ژماره‌كان، "بۆیه ویستمان به‌شێك له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌دزراوه‌كان لێره‌دا نمایش بكه‌ین".
لەماوەی رابردودا حکومەتی عێراق ئاشكرایكرد کە زیاتر لە 3 ترلیۆن‌و ٧٠٠ ملیار دینار لەپارەی باجەکانی عێراق لەلایەن باندێکی ڕێکخراوەوە براوەتە دەرەوەی عێراق كه به "دزی سه‌ده" ناوبرا، هاوکات ژمارەیەک کەسیش لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکران.