بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئێران: چەندبارەبونەوەی هێرشەكانی‌ ئێران مایەی نیگەرانیمانە
  2022-11-27       847       


له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان‌و باڵیۆزی ئێران لەعێراق، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووه‌، "بەئامانجگرتنی هاوڵاتیان‌و چەندبارەبونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن‌."

‏‎ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان‌و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەعێراق  لەبەغدا كۆبونەوە.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بافڵ تاڵەبانی هەڵوێست‌و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردومانەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندە باڵیۆزی ئێران‌و رایگەیاندووه‌، "بەئامانجگرتنی هاوڵاتیان‌و چەندبارەبونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن‌و بەهەمو شێوەیەك دژی توندوتیژی‌و قوڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین."
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×