ئەمریکا کارمەندەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دەکشێنێتەوە
  2022-11-30       690       

ئەمریکا کارمەندەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دوردەخاتەوە و تورکیاش نێوەندگیریی بۆ راگرتنی هێرشەکانی رەت دەکاتەوە.

ئاوێنه‌: ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆربونی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ئەمریکا کارمەندە مەدەنییەکانی کە پێکهاتون لە دیپلۆماتکار و ژمارەیەک کارمەندی سەر بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کشاندوەتەوە بۆ هەولێر لە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەلمۆنیتەر پشتڕاستی کردەوە، ئەو کارمەندە مەدەنیانەی ئەمریکا لە هەولێر جێگیر کراون.

لای خۆیەوە وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەمان ماڵپەڕ رایگەیاندوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا راستەوخۆ مەترسی لەسەر ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات .

هاوکات ژمارەیەک سەرچاوەی باوەڕپێکراو بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەریان راگەیاندوە، تورکیا سەرجەم هەوڵەکانی ناوبژیوان و نیوەندگیریی بۆ راگرتنی هێرشەکانی رەتکردوەتەوە و پێداگریی لە شەڕ و هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان کردوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×