به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدان به‌وزه نوێبوه‌كان و سودوه‌رگرتن له‌وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، پرۆژه‌یه‌ك به‌توانای 50 كیلۆوات له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌ندازیار شادمان شوكری سه‌عید لێپرسراوی به‌شی وزه نوێبوه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندوه، "له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌باو به‌بڕی 62 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر جێبه‌جێده‌كرێت كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 50 كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه‌و تێكه‌ڵ به‌كاره‌بای نیشتمانی ده‌كرێته‌وه".
وتیشی، "پرۆژه‌كه پێكهاتوه له‌دانانی 96 په‌ناڵ له‌جۆری لۆنگی 530 وات و هێڵی په‌ناڵه‌كانیش له‌جۆری گه‌ڵڤه‌نایزه‌و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ جێبه‌جێده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی راشیگه‌یاندوه، "به‌شی وزه نوێبوه‌كان یه‌كێكه له‌به‌شه گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كه گرنگی زۆر ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وزه نوێبوه‌كان و توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه، له‌ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه خوازیاری دانانی ئه‌م سیستمه‌ن ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و به‌شه بكه‌ن له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و سه‌رجه‌م زانیاری و رێنماییه‌كان له‌وان وه‌ربگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه هه‌ر كه‌سێك پرۆژه‌ی سۆلار دابنێت ده‌توانێت تێكه‌ڵ به‌كاره‌بای نیشتمانی بكات و مانگانه لێده‌ركردنی بۆ بكات له‌سه‌رفیاتی كاره‌با".