بانکی ناوەندی: بەرزبوەنەوەی نرخی دۆلار کاتییە
  2023-01-09       539       

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە دابەزینی نرخی دۆلار کاتییە و دەشڵێت: لە داهاتویەکی نزیکدا دۆلار دادەبەزێت.

ئاوێنە: مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دۆلارەوەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە؛ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار کاتییە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتەدان.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندوە؛ لە داهاتویەکی نزیکدا بەهای دۆلار دادەبەزێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتا رۆژەکانی ساڵی 2022دا دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دیناری عێراقی و ناسەقامگیری کەوتبوە ناو بازاڕەکانی دراو و لەبەرامبەردا بانکی ناوەندنی عێراقی چەند رێکارێکی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخەکەی.

بانکی ناوەندنی بڕی دۆلاری نەقدی بۆ بازاڕەکان زیاد کرد و چەند بانکێکیشی راسپارد بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە هاوڵاتییان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×