سیستانی: فرۆشتنى دراو بە وڵاتانى دراوسێ رێگەپێدراوە ئەگەر زیانی بۆ ئابوریی نیشتمانی نەبێت
  2023-01-13       784       

عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق رایگەیاند، فرۆشتنى دراو لەلایەن بازرگانانەوە بە وڵاتانى دراوسێ رێگەپێدراوە، ئەگەر زیانى بۆ ئابوریی نیشتمانی و پێچەوانەى رێکارە یاساییەکان نەبێ.

 ئاوێنەك نوسینگەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق وەڵامى پرسیارى یەکێک لە شوێنکەوتوانى مەزهەبی شیعەى داوەتەوە، کە ئاراستەى کراوە، لەبارەى رەوایەتى فرۆشتنى دراوى عێراقى بە وڵاتانى دراوسێ.

 لە وەڵامى ئەو پرسیارەدا نوسینگەکە کە وەڵامەکانى بە فەتواى سیستانى هەژمار دەکرێت، نوسیویەتی: "فرۆشتنەکە خۆى بۆ خۆى رێگەپێدراوە، ئەگەر زیانی بۆ ئابوریی نیشتمانى نەبێت یان پێچەوانەى یاسا کارپێکراوەکان نەبێت."

ئەو وەڵامە لەکاتێکدایە بەقاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ دەرەوە بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى دەزانرێت بەرامبەر بە دۆلارى ئەمەریکى.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×