له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕِی دراو، جارێكی تر نرخی دۆلار به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 158 هه‌زار دینار.
ئاوێنه: ره‌وه‌ند میرزا له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك گه‌یشته 158 هه‌زار دینار.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر 100 دۆلارێك به 156 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات نرخی لیره‌ی توركی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و هه‌ر 100 دۆلارێك گه‌یشته 1900 لیره.
ئه‌و كاسبكاره ئاشكراشیكرد كه هاوكات تمه‌نی ئێرانی به‌رده‌وامه له نزمبوونه‌وه و هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رامبه‌ر به چوار ملیۆن و 120 هه‌زار تمه‌نه.