ئەمڕۆ نرخى دۆلار بەرزبووەوە
  2023-01-15       958       

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یەکشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی  له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 157هه‌زار و 750 دیناره‌‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 158 هه‌زارو 250 دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام نزیكەی دوو مانگە بازاڕ شێواوە و دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو هەندێكجار گەیشتووەتە 160 هەزار دینار.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 157 هه‌زارو 750 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 190 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 170 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 3 هه‌زارو 850 دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×