سەرۆک وەزیرانی عێراق: پاڵپشتی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق دەکەم
  2023-01-15       475       
محەمەد شیاع سودانی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ باوەڕی وایە هێزە ئەمنییەکانی وڵات تائێستاش پێویستییان بەهێزە بیانییەکان هەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "لەناوبردنی داعش پێویستی بەکاتی زیاترە".

ئاوێنه‌: محەمەد شیاع سودانی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشکردوە، بەغدا تائێستاش پێویستی بە هاوکاری هێزە بیانییەکانە بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی داعش، بەڵام لەسەر زەوی پێویستیان بەهێزی شەڕکەر نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی داعشدا بەشێوەیەکی یەکجاری پێویستی بە ساڵانێکی زۆر هەیە و تاوەکو ئێستاش هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ بەردەوامن لە مەشقپێکردنی هێزەکانی سوپای عێراق.

پێشتریش لایخۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق رایگەیاند، سورن لەسەر مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزەکانی عێراق و مەشقپێکردنیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×