وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەهۆی تەقەی خۆشییەوە 63 كەس برینداربون
  2023-01-20       249       

وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، شەوی رابردو 63 کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە، بەبۆنەی بردنەوەی جامی كەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقەوە، برینداربون و 65 تەقەكەر دەستگیركراون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، وێڕای هۆشداریی و بانگەوازەكانمان بۆ ئاهەنگگێرانی بەشێوەیەكی شارستانییانە، بەڵام هەندێك كەس بێ گوێدانە ئەوە بەشێوەیەكی نایاسایی خۆشی خۆیان دەربڕی، ئەوەش بوە هۆی برینداربونی 63 كەس، كە 24یان لە بەغداو 39یان لە پارێزگاكانی دیكە بەهۆی تەقەی خۆشییەوە برینداربون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دوابەدوای ئەوە هێزە ئەمنییەكان دەستیان كرد بەگرتنبەری رێكارەكان و 65 تەقەكەرییان دەستگیركرد؛ 27 كەس لە بەغداو 38 كەس لە پارێزگاكانی دیكە.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو تۆمەتبارانە دەدرێنە دادگا بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داواشی لە هاوڵاتیان كردوە ئاگادارییان بكەنەوە لەبارەی ئەو كەسانەی كە لەدوای یارییەكەی شەوی رابردو كە تێیدا عێراق بوە پاڵەوانی جامی كەنداو، تەقەیان كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×