سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت،" بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی لە بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو بگەڕێنێتەوە."
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، "به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڕیاری حكومه‌تی عێراق نه‌بووه."
محەممەد شیاع سوودانی باسی لە سەقامگیری بازاڕی دۆلار کرد و وتی، "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە."
وتیشی، ئێستا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به زووترین كات به‌های دینار ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئاستی جاران".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتەدا سەرپەرشتی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەکات کە لە هەمو بودجەی ساڵانی پێش‌و جیاوازترە و لەئێستاشدا لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە نزیکن، هەروەها کاریش دەکەن بۆ ئەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکان جێبەجێ بکرێن و روبەڕوی پەتای گەندەڵی دەبنەوە.
سوودانی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی قسه‌یكرد و روونیكرده‌وه، له زۆر سێكته‌ردا چاكسازییان ئه‌نجامداوه و له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. وتیشی، "خه‌ڵكی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشترن و ده‌بێت كار بۆ باشتكردنی بژێوی ژیانیان بكرێت".