"ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌سلێمانی‌ خه‌ریكی‌ ساخته‌كاریی‌و سپیكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ بو ده‌ستگیركراوه‌"
  2023-01-21       1851       


ئه‌ندامێكی‌ كوردی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌سلێمانی‌ خه‌ریكی‌ ساخته‌كاریی‌و سپیكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ بووه‌ ده‌ستگیركراوه‌. هۆشداریش ده‌داته‌ به‌رپرسان كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی‌ سلێمانیش دۆسیه‌كه‌ی‌ دابخەن "لەئاستی عێراق دۆسیه‌كه‌ هەنگاوی گەورەی بڕیوەو ئەم گەندەڵکارانە لەبەریتانیا بن یان هەر وڵاتێکی دیکە سەرەنجامیان سزای یاسایی توندە".

ئاوێنه‌: سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق نوسراوێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، "لەهەرێم کوردستان دۆسیه‌ی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن (ڕ.ع )و تۆڕەکەیەوە لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانییە، ئاسایش و لایەنی دیکەی ئەمنی و دادگاو داواکاری گشتی! پێویستە کەمتەرخەمی نەکەن لەسەر ئەم تاوانە نێودەوڵەتیە مەترسیدارەی سپیکردنەوەی پارە، دۆسێکە ئێوە داشیخەن لەئاستی عێراق هەنگاوی گەورەی بڕیوەو ئەم گەندەڵکارانە لەبەریتانیا بن یان هەر وڵاتێکی دیکە سەرەنجامیان سزای یاسایی توندە!".

راشیگه‌یاندووه‌، "(ڕ.ع) خەڵکی سلێمانییە لەبانکی شرق الاوسط لقی سلێمانی خەریکی تەزویرکردنی مەنەفێست و ئەوراقی گومرگ بوون و سەدان ملیۆن دۆلاریان سپیکردۆتەوە لەڕێی مەزادی عوملەی بانکی مەرکەزی، ئەوەی لەپشتیان بووەو کاری بۆ کردون لەبەرپرسانی حزبی و حکومی و پارەی بۆ سپیکردونەتەوەو ڕەشوەی پێداون هەمووی ئاراستەی دەستەی نەزاهەو لایەنی پەیوەندیداری ناوخۆیی و دەرەکی کراوە تاکو لێپرسینەوەیان لێ بکرێت."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت، "ئەوکاتەی وردەکاری ئەم فەزاحەتە گەورەیه‌ دەخرێتەڕو، شۆک دەبن، ئەمانە چییان کردوە بەناوی هێنانی کاڵاو تەزویرکردنی بەڵگەنامەو بردنەدەرەوەی دۆلار!."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×