سودانی پارێزگاری بانكی ناوەندیی لە كارەكەی دورخستەوە
  2023-01-23       442       

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو كاربەدەستی دارایی كە یەكێكیان پارێزگاری بانكی ناوەندییە لەكارەكانیان دورخستەوە.

 

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە لادانی مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی، راستەوخۆش عەلی موحسین عەلاقی راسپارد بانكەكە بە وەكالەت بەڕێوەببات.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیران، بڕیارێكی تری سودانی، لادانی سالم جواد چەلەبی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانیی عێراق و خانەنشیكردنیەتی و بیلال حەمدانیی راسپارد بە بەڕێوەبردنی بانكی بازرگانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×