ده‌زگای ئاینده‌ی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی بۆ عێراق له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا، به‌رزترین ئاستی خۆی له ساڵی 2022 تۆماركردوه به‌جۆرێك ساڵی رابردو به‌بڕی نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل له‌و وڵاته‌وه هه‌نارده‌ی عێراق كراوه.
ئاوێنە: مەنار عوبێدی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاینده‌ی عێراق رایگه‌یاند، "هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبێلی ژاپۆن بۆ عێراق له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردودا به‌رزترین ئاستی خۆی له ساڵی 2022 به‌ده‌ستهێناوه، به‌و پێیه‌ی به‌های هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبێلی ژاپۆن بۆ عێراق زیاتر له 298 ملیۆن دۆلار بوه كه حه‌وت هه‌زار و841 ئۆتۆمبێل به‌و بڕه پاره‌یه هاورده‌كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌نارده‌كراوی ژاپۆن بۆ عێراق زۆرترین نییه له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا، به‌و پێیه‌ی له ساڵی 2014دا گه‌یشته به‌رزترین ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌نارده‌كراو كه له‌و ساڵه‌دا زیاتر له 14 هه‌زار ئۆتۆمبێل بو، به‌ڵام به‌های هه‌نارده‌كردنی ئه‌و رێژه ئۆتۆمبێله به تێكڕا 16 هه‌زار دۆلار بو، به‌تێكڕا 16 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌كاتێكدا تێكڕای به‌های ئۆتۆمبێلێكی هه‌نارده‌كراو له ساڵی 2022دا ده‌گاته نزیكه‌ی 38 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش واته هه‌نارده‌كردن له ئۆتۆمبێلی ساڵۆنه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی فۆڕویلی به‌رز، ئه‌مه‌ش بوه هۆی زیادبونی به‌های هه‌نارده‌كردن و گه‌یشتن به ژماره‌ی پێوانه‌یی".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردودا ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ له ژاپۆنه‌وه هه‌نارده كراون گه‌یشتوه‌ته 58 هه‌زار ئۆتۆمبێل كه به‌هاكه‌یان زیاتر له یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوه.