وادەی گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ پێشووی ئاشکرا کرا
  2023-01-24       1181       

فادی شمەری ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی بەڵێنی داوە بە جێبەجێکردنی چەند ریکارێک لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ نرخی پێشووی.

ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی باشی بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار و شڵەژانی بازاڕی دراو داوە کە دواهەمینیان گۆڕینی پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنەرانە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

لایخۆشییەوە، سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، زۆرینەی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی رازی بوون لەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و محەمەد شیاع سودانیش بە تەواوی پاڵپشتی ئەو بڕیارەی کردووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×