ناوەڕۆكی كۆبونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید ئاشكرادەكرێت
  2023-01-24       578       

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆبونەوە. وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی كۆبونەوەكە، بە كەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا بەگشتی باس لە دۆخی ئێستای عێراق كراوەو هەروەها سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆمەڵێك داواكاری و پێداویستی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیران باس كردون لەوانە، دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، دروستكردنی بەنداو و جێبەجێكردنی پڕۆژە بۆ بوژاندنەوەی بازاڕی هەرێم و دروستكردنی هەلی كار بۆ گەنجان.

رێبوار ئەوڕەحمان وتی"لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جارێكی تر داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە لەم وەرزی سەرماو سۆڵەیەدا نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بنێردرێت. هەروەها لە كۆبونەوەكەدا باس لە جێبەجێكردنی بەنداوی دەڵگە كراوە لە قەڵادزێ."

وتیشی، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆبونەوەكەدا داواشی كردوە حكومەتی عێراق كۆمەڵێك پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات كە دەبنە مایەی جوڵاندن و بوژاندنەوەی بازاڕو رەخساندنی هەلی كار.

بەپێی قسەی وتەبێژی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ "بەگشتی دیدارەكە زۆر ئیجابی بوەو هیچ داواكارییەكی شەخسی و حزبی تێدا باس نەكراوە. وەك حزبەكانی دەسەڵات باس لە وەرگرتن و دابەشكردنی پۆست نەكراوە."

هەروەها وتی، وەڵامەكانی سەرۆك وەزیران تاڕادەیەكی زۆر بۆ ئەو داوایانە كە داواكاریی خەڵكی هەرێمن، "ئیجابی بون."

لەلایەكی دیكەوە بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و شاسوار عەبدولواحیددا، تاوتوێی چەند پرسێكی گۆڕەپانی عێراقی كراوەو جەخت لە پشتیوانیكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی چاكسازیی ئابوری و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەران و خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری عێراق كراوە.

زۆرترین بینراو
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا ببێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×