پارتی: شەممەی داهاتو لە سلێمانی لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە
  2023-01-25       1841       

ماڵپەڕی رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو، كۆبونەوەی وەفدی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی ئەنجام بدرێت و ناوی ئەندامانی هەردو وەفدەكەش ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: ماڵپەڕی رەسمی پارتی لە زاری عومەر بەکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی حزبەكەوە بڵاویكردۆتەوە، وا بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ـی ١ـی ٢٠٢٣ کۆبونەوەی هاوبەشی هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجام درێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە وەفدی حزبەكەیان بە سەرۆکایەتی مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و، ئەندامێتی هێمن هەورامی، عەلی حسێن، پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، دەبێت.

هەر بەپێی قسەی عومەر بەكر، وەفدی یەکێتیش پێکدێت لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ ئەڵمانی، ئەمین بابە شێخ، د. دارا.

عومەر بەکر راشیگەیاند، کە کۆبونەوەکە لە شاری سلێمانی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×