کەشناسێک: لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
  2023-01-27       428       

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە سبەی شەوەوە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە و لە رۆژەکانی دوو شەممە و سێشەممە شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت.

ئاوێنە: ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی راگەیندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی چالاکبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە لە سبەینێەوە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کاتەکانی سبەینێ شەودا باران بارین بە شێوەی نمە باران دەستپێدەکات و دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بە لێزمە دەبارێت و ئەگەری بەفر بارینیش هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم شەپۆلی باران و بەفرە لە رۆژەکانی دوو شەممە و سێشەممە بەهێزتر دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم کاریگەرییەکانی بەدیار دەکەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×