راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبونەوەی هەردو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی
  2023-01-28       667       

كۆبونەوەی وەفدی هەردو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆتایی هات و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا دەڵێن، لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشوتری هەردولا خرانەڕو و هەردولا رێككەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبونەوەی دیکەی هەردو  وەفد ئەنجامبدرێت.

ئاوێنە: لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتوە "بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنوکەیی، وەفدی باڵای هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبونەوە."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا "بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشوتری هەردولا خرانەڕو."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"لەکۆتاییدا هەردولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبونەوەی دیکەی هەردوشاند ئەنجامبدرێت."

دەقی راگەیەندراوە هاوبەشەكە:

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبونەوەی هەردو مەکتەبی سیاسی؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان

بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنوکەیی، شاندی باڵای هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبونەوە.

بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشوتری هەردولا خرانە ڕو.

لەکۆتاییدا هەردولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبونەوەی دیکەی هەردوشاند ئەنجامبدرێت.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨-١-٢٠٢٣

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×