وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران شكستپێهێنانی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی پیشه‌سازی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیچ قوربانییه‌كی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاوێنە: یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو له ڕێگه‌ی سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه له شاری ئه‌سفه‌هان له ناوه‌ندی ئێران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سیسته‌مه به‌رگرییه‌كانی كارگه‌كه توانییان دوو له درۆنه‌كان له‌سه‌ر ئاسمانی كارگه‌كه بخه‌نه خواره‌وه، به‌ڵام سێیه‌میان زیانی ماددی به كارگه‌كه گه‌یاند".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هێرشه شكستخواردووه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نها زیانێكی ماددی كه‌م به سه‌قفی یه‌كێك له به‌شه‌كانی كارگه‌كه كه‌وتووه و هیچ ئامێرێكی به‌رهه‌مهێنان زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه".
لای خۆیه‌وه ده‌سته‌ی په‌خش و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌نێو یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوویدا.