كارمەندانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار بڕیاری مانگرتنیان دا
  2023-02-03       406       

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، دوای تێپەڕبونی ئەو ماوەیەی كە كارمەندانی نەخۆشخانەكەیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكانیان دابو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان و بەدەمەوە نەهاتنی داواكانیان، بۆیە بڕیاریانداوە مان بگرن و تەنها كەیسی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكەیان وەربگرن.

 ئاوێنە: نەخۆشخانەكە لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"کارمەندانی تاکە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی حکومی لەگەرمیان 72 کاتژمێریان دا بە لایەنی پەیوەندیدار (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و ئیدارەی گەرمیان و قائمقامیەتی کەلار) بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان کە سەرەتاییترینیان دابینکردنی خواردنی کارمەندانە كە ماوەی چەندین مانگە بڕاوە، سەرەڕای دەیان کێشەی وەک نەبونی دەرمان و کارمەندی پێویست و چەندین گرفتی تر. دوای ئەو ماوە هیچ بەرپرس و لایەنە ئیدارییەکانی گەرمیان خۆیان نەکردە خاوەنی بابەتەکەو هیچ کەس ئاوڕی نەداوە."

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار وتوشیەتی"بۆیە وەک ئیدارەی نەخۆشخانە پشتگیری داوای کارمەندانمان دەبین و بڕیارمان دا بە مانگرتن و بینینی تەنها کەیسی فریاکەوتن (حالة طارئة)و جگەلەوە هیچ کەیسێك وەرناگرین."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×