پارتی: دو بارەگامان لە كەركوك وەرگرتنەوە
  2023-02-07       633       

بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکوک ئاشکرای کرد، گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی بۆ کەرکوک لەسەر پرسی پاراستنی ئەو بارەگایانە ماوەو دەشڵێت، بینای ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لقی 3ی کەرکوکمان وەرگرتنەوە.

ئاوێنە: محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی 3ی پارتی لەکەرکوک، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی ئەوەشی وتوە"ھێشتا نەگەیشتوینەتە قۆناغی کۆتایی بۆ ئەوەی بارەگاکانی خۆمان ببەینەوە کەرکوک، چونکە ئەوان دەڵێن ئێمە پارێزگاری لە بارەگاکانی پارتی دەکەین، بەڵام مەرجی پارتی بۆ گەڕانەوە ئەوەیە خۆمان پارێزگاری لە خۆمان و بارەگاکانمان دەکەین و بەبێ ھێزی پاسەوان ناگەڕێینەوە بۆ کەرکوک."

لەبارەی وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی، محەمەد کەمال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد"بارەگا کێشە نییە بۆ ئێمە لە ھەر شوێنێک بێت دەتوانین بارەگا بۆ خۆمان دابین بکەین، ئێستا بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی و لقی 3ی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی ئێمەوە پارێزگارییان لێ دەکرێن و بەشێوەی مەدەنی تێیدا جێگیر بون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×