هەرسێ ڕێكخراوی هاناو ڕابیتەو بەختەوەری لەبارەی ڕێگریكردنیان لەدهۆك بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوەو ڕایانگەیاند، "ئێمە مێژوێكی دێرینمان هەیە لەكاریب خێرخوازی لەلایەن حكومەتەوە ڕێگە پێدراوین، ڕێگریكردنمان لەلایەن ئیدارەی پارێزگای دهۆك جێگای قبوڵنیە."
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە هەرسێ ڕێكخراوی هاناو ڕابیتەو بەختەوەری ڕوونكردنەوەیەكیان بۆڕای گشتی بڵاوكردەوەو ڕایانگەیاندووه، "دووای ڕووداوی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا كە كارەساتی مرۆیی بەدوای خۆیدا هێنا، ئێمە هەرسێ ڕێكخراوی خێرخوازی (ڕابیتە، هانا و بەختەوەری) كە لەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕێگە پێدراوین و خاوەن مێژوێكی پڕ ئەزموونین لە كاری خێرخوازی و مرۆڤایەتیدا، بە ئەركی خۆمانمان زانی بۆ ئەو كارەساتە كەمپینی هاوكاری ڕابگەیەنین."
ئاماژە بەوەش دهكهن، "سوپاس بۆ خودا و دواتر بۆ ئەو خەڵكە دڵسۆزەی كە بەدەم كەمپینەكەوە هاتن و هاوكارییەكانیان گەیاندە كەمپینەكەمان و ئێمەش توانیمان لەماوەیەكی كەمدا ڕێژەیەیكی زۆری هاوكاری كۆبكەینەوە."
سێ ڕێكخراوەكە ئەوەشیان خستۆتەڕو، "لەكۆتا ڕۆژی كەمپینەكە، ئیدارەی پارێزگای دهۆك ڕێگری لە تیمەكانمانی كرد و نەیان هێشت بەردەوامی بەكارەكانیان بدەن، كە ئەوەش جێگای قبووڵنیە و لەلای گشت ڕێكخراوەكانی گۆمەڵگای مەدەنی و مرۆیی قبوڵكراو نیەو داواكارین ئەم كارە نەبێتە سەرەتایەك بۆ سنورداركرد نو بەرتەسككردنەوەی كاری خێرخوازی و مرۆیی و ڕێگا لەو كارە پیرۆزە نەگیرێت".