وەفدی هاوبەشی لایەنە كوردییەكان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق پێكهێنرا
  2025-06-04       236       

وەفدی هاوبەشی لایەنە كوردییەكان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق پێكهێنراو و ناوی هاوسەرۆكان و ئەندامی وەفدەكە ئاشكراشكران.

ئاوێنە: لە كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كە لە 26ی نیسانی ئەمساڵ لە قامیشلۆ بەڕێوەچو، بڕیاری پێكهێنانی وەفدێكی كوردی هاوبەش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق پێكبهێنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدە هاوبەشە كوردییەكە، كۆبونەوەی دامەزراندنی خۆی بە ئامادەبونی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریا دیموكرات-هەسەدە ئەنجامدا.

وەفدە هاوبەشەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ كۆبونەوەی دامەزراندنی وەفدەكەیان بە ئامادەبونی مەزڵوم عەبدی بەڕێوەچوەو لە چەند رۆژی كەمی داهاتودا، وەفدەكە دەست بە ئەركەكانی خۆی دەكات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هاوسەرۆكانی وەفدەكە پێكدێن لە پەروین یوسف، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە و محەمەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا(ئەنەكەسە).

هەروەها ئەندامانی وەفدە هاوبەشەكە پێكدێن لە:

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پەیەدە.

رەیحان لوقۆ، وتەبێژی كۆنگرەی ستار.

سەڵاح دەروێش، سكرتێژی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا.

ئەحمەد سلێمان، جێگری سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا.

سلێمان ئوسو، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنەكەسە.

نەسرەدین ئیبراهیم، سكرتێژی پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا(ئەلپارتی).

فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنەكەسە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×