فەلاح مستەفا: نێچیرڤان بارزانی و سودانی لە میونشن كۆدەبنەوە
  2023-02-17       371       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشدارن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەوێ نێچیرڤان بارزانی و سودانی كۆدەبنەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق و زیاتر لە 40 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان دەستی پێكرد.

 فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە روداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، وەفدی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و وەفدی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆدەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×